لەچوارچێوەی سەپاندنی ئەمن و ئاسایش لە پارێزگای میسان 67 تۆمەتبار دەستگیركران

ئەمنی
  • 29-12-2017, 00:00
  • +A -A

    میسان – ا ه ع هێزە ئەمنیەكان لە پارێزگای میسان، ئەمرۆ هەینی دەستگیركردنی ژمارەیەكی زۆری تۆمەتبارانیان راگەیاند كە چەندین تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە، دەستیشیان بەسەر كۆگایەكی چاكردنەوەی چەك و تەقەمەنیدا گرتووە. لای خۆیەوە لیوا عەلی ئیبراهیم دەعبون فەرماندەی پرۆسەكانی رافیدەین بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند لە چوارچێوەی سەپاندنی ئەمن و ئاسایش لە پارێزگای میسان و لەیەكەم رۆژی دەستپێكردنی لە 24ی كانونی یەكەم تا رۆژی 28ی هەمان مانگ 67 تۆمەتبار دەستگیركراون كە چەندین تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە لەوانە حەوتیان لەلایەن دادگاوە داواكراوبوون بە پێی ماددەی 14ی ماددە هۆشبەرەكان، هەر لە چوارچێوەی چالاكیەكانیاندا دەستیانگرتووە بەسەر كۆگایەكی چاكردنەوەی چەك و تەقەمەنی كە چەندین جۆری چەك و تەقەمەنیشی تێدابووە تۆمەتبارانیش رەوانەی دەزگا پەیوەندیدارەكان كراون بەمەبەستی دەستپێكردنی لێكۆڵنەوە لەگەڵیاندا. وتیشی لە قەزاكانی قەلعە ساڵح و مەجەر و كەحلا و ناحیەكانی عەزیز و مشرەح و ناوچەی نەهر عز هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان ئەنجامداوە و دەستیان گرتووە بەسەر چەندین پارچە چەكی سوك و مامناوەند و تەقەمەنیدا، هەروەها 19 بازگەی لەناكاویان لە ناوچە جیاجیاكان داناوە و دەستیانگرتوە بەسەر 21 ئۆتۆمبێل و 33 ماتۆڕسكیلی نایاساییدا و رەوانەی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆیان كردوون.