هاوپەیمانی فەتح لەبارەی خۆپیشاندانەکان بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە

  • 26-10-2019, 00:00
  • +A -A

     بەغدا-اەع

    ھاوپەیمانی فەتح،ئەمڕۆ شەممە،دووپاتیکردەوە خۆپیشاندان مافێکی ڕەوایە دەستوور بۆ ھەموو ھاوڵاتیان چەسپاندوویەتی بەپێ بڕیاری یاسا کارپێکراوەکان،ئاماژەیشی دا دەبێت لەشوێن وکاتی دیاریکراودا سازبکرێت بۆ ئەوەی دەزگا ئەمنییەکان بتوانن خۆپیشاندانەکان بپارێزن.
    ئەمەیش دەقی بەیاننامەکەیە:
    سەرلەنوێ دووپاتی دەکەینەوە خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافێکی ڕەوایە دەستوور بۆ ھەموو ھاوڵاتیان چەسپاندوویەتی بەپێ بڕیاری یاسا کارپێکراوەکان،ودەبێت لەشوێن وکاتی دیاریکراودا بێت بۆ ئەوەی ھێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندانەکان بپارێزن.
    ھەروەھا دەمانەوێت جەخت بکەینەوە ئاسایشی ھاوڵاتیان وپاراستنی بەرژەوەندی گشتی وتایبەت لەپێشەنگی رێکارەکانە.
    بۆیە داوا لەبەرێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وفەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان دەکەین فەرمانی ڕوون وئاشکرا بۆ دەزگا ئەمنییەکان دەربکات ئاسایش دابین وبەرقرار بکەن لەسەرجەم ناوچەکان بۆ ڕاوەستان دژی کردەوە پشێوییەکان لەسووتان وبەتەڵان بردن کەپێچەوانەی داواکاری وھەنگاوەکانی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازە
    ئاسایشی عێراق وسەلامەتی ڕۆڵەکانی لەئەستۆی ئێوەی قارەمانە ئەی ڕۆڵەکانی دەزگا ئەمنیەکان.
    ئێمە لەگەڵ ئێوەین دەستان ئەگوشین لەجێ بەجێ کردنی ئەرکەکانتان لەبەرەنگاربوونەوەی ھەر کردەوەیەکی تێکدەرانە ببێتە ھۆی تێکچوونی ڕەوشی ئەمنی.