کۆمسیۆنی مافی مرۆف :لەرووداوی خۆپیشاندانەکان 63 کەس شەھید بووە و2592 بریندارن

ناوخۆ
  • 26-10-2019, 00:00
  • +A -A

     بەغدا-اەع

    کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ ،ئەمڕۆ شەممە،ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی دوو ڕۆژی رابردوو خستەڕوو.
     ئامارەکە کەکۆپییەکی دەستی ئاژانسی ھەواڵی عێراقیە(اەع) کەوتووە باسی لەوە کردووە
    ژمارەی شەھیدانی خۆپیشاندانەکان بۆ (٦٣)شەھید بەرزبۆتەوە بەڕێژەی
     
    بەغدا (١٠شەھید) 
    ميسان (١٤ شەهيد )
    زيقار (١٥شەهيد) 
    بەسڕە (٧شەھید)
    موسەننا ( ١ شەهيد)
    ديوانيە( ١٢ شەھید)
    بابل (  4 شەھید)) 
    کەچی ژمارەی برینداران نێوان خۆپیشاندەران وھێزە ئەمنییەکان بەپێ ئامارەکە بۆ  (٢٥٩٢)بەرزبۆتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە :: 
    پارێزگای بەغدا (١٧٩٤ )
    پارێزگای زيقار(١٧٦)
    پارێزگای واست(١٠)
    پارێزگای موسەننا (١٥١)
    پارێزگای بەسڕە (٣٠١)
    پارێزگای ديوانيە(١١٩ )
    پارێزگای ميسان (١١٠)
    پارێزگای كەربەلا(٣٤٩). 
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد زۆربەی برینداران دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست نەخۆشخانەیان جێھیشتووە
    بەیاننامەکە ئەوەیشی خستەڕوو (٣)کەس دەستگیرکراوە بەھۆی سووتاندنی ماڵی ھاوڵاتیان لەپارێزگای بابل