ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا: 33 قوتابخانە لەبەری راستی موسڵ ئامادراون بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن

  • 31-12-2017, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع بەشار كیكی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئەمرۆ یەك شەممە ئاشكرایكرد 33 قوتابخانەیان لە بەری راستی موسڵ ئامادەكردوە بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن بۆ قۆناغەكانی سەرەتایی و دواناوەندی، دوای ئەوەی لە پرۆسە سەربازییەكاندا بەهۆی داگیركردنی موسڵ لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە زیانی زۆریان پێگەیشتبوو. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رایدەگەیەنێت ئەو قوتابخانانەی دەستكراوە بە ئامادەكردنەوەیان دابەشبووە لە نێوان خۆرئاوا و باشوردا و زۆرینەشیان بە تەواوی وێرانكرابوون، بۆ ئامادەكردنەوەشی كادرە هونەری و ئەندازیاریەكانی سەر بە شارەوانی موسڵ دەستیان بەكاركردن كردوە بە مەبەستی گەڕانەوەی قوتابیان بۆ سەر خوێندن لە بەری راستی موسڵ لە كەمترین كاتدا. وتیشی نزیكەی 30 قوتابخانەی تر لەسەر بودجەی رێكخراوی UNDP ئامادەكراون 20 قوتابخانەش لەلایەن سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكانەوە لە باشوری موسڵ نۆژەنكراونەتەوە.