دەستەی دەستپاكی: بەراورد بە ٢٠١٧ لە ٢٠١٨دا رێژەی گەندەڵی زیادیكردووە

ناوخۆ
  • 15-04-2019, 00:00
  • +A -A

    هەولێر – ا ه ع
    دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان راپۆرتی ساڵانەی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ لە ساڵی ٢٠١٨ دا رێژەی گەندەڵی زیادیكردووە.
     سەرخێل هاشم بەرپرسی راگەیاندنی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان راپۆرتی ساڵی ٢٠١٨ی تایبەت بە گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بەهای گەندەڵی خەمڵێندراو لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی ٢٠١٨دا بڕەكەی ٢٧٥ ملیار و ٧٢٠ ملیۆن دینار بووە لەو بڕە پارەیەش تەنها پێنج ملیار و ٣٨١ ملیۆن دینار گەڕێندراوەتەوە .
     
    روونیشیكردەوە، كە نەبوونی دادگایەكی سەربەخۆ تایبەت بە دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان بۆتە گرفت لە بەردەم یەكلاكردنەوەی كەیسەكانی گەندەڵی لە كاتێكی زوودا.