سەرۆكی باندی دزینی موچەی نەخۆشخانەی شار دەستگیركرا

ناوخۆ
  • 4-04-2019, 00:00
  • +A -A

     
    سلێمانی – ا ه ع
    بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سەرۆكی باندی دزینی موچەی نەخۆشخانەی شاری ڕاگەیاند
    لە راگەیەندراوێكدا هاتووە "سەرۆكی باندی دزینی موچەی نەخۆشخانەی شار كە كۆتا كەسی باندەكە بوە دەستگیركراوە، كە  سەرپەرشتیاری ئەو باندەی كردووە كە موچەی نەخۆشخانەی شاریان دزی و دوای كەمتر لە 20 كاژێر ئەندامانی باندەكە دەستگیركران".
    ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، "تۆمەتبارەكە لە سنوری شارۆچكەی قادر كەرەم خۆی حەشارداوە، دوای ئەوەی هێزەكانی سەرەداویان دەستكەوتوە لەسەر شوێنی مانەوەی تۆمەتبار و بەدواداچونی وردكرا بۆ جموجۆڵەكانی و زانیاری تەواو بەدەستهات، پاشان لە ئۆپەراسیۆنێكدا بە هاوكاری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیركرا و دوای لێكۆڵینەوە دانی بە تاوانەكەیدا نا".