سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی نقومبوونی بەلەمێك لە موسڵ ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 21-03-2019, 00:00
  • +A -A

    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە،  ڕایگەیاند بە غەم و پەژارەیەكی زۆرەوە بەلەمێك لە دورگەیەكی گەشتیاری شاری موسڵ نقومبوو لە ئاكامدا دەیان هاوڵاتی مەدەنی بونە قوربانی كە زۆرینەیان ژن و منداڵن.
    بەرێزیان زنجیرەیەك پەیوەندی تەلەفۆنیشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەنجامدا بۆ چاودێریكردنی روداوەكە و بارودۆخی كەسوكاری قوربانیان و برینداران و پێشكەشكردنی هەموو جۆرە هاوكارییەك بۆیان لەسەرجەم بوارەكان.
    بەرێزیان سەرەخۆشی لە كەسوكاری روداوی نقومبوونی ئەو بەلەمە لە دورگەیەكی گەشتیاری شاری موسڵ كرد، وتی لە خوای گەورە داواكارم سەبوری كەسوكاریان بدات، و قوربانیانیش بەر رەحمەتی خۆی خیات و لە گوناهیان خۆشبێت، و چارەسەری بەپەلەی برینداران بكات.