هەواڵگری رفێنراوێك لە دیالە رزگار دەكات

ئەمنی
  • 29-12-2017, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمرۆ هەینی رایگەیاند منداڵێكی رفێنراویان لە بەعقوبە ی سەر بە پارێزگای دیالە رزگار كردووە. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەتووە رایدەگەینێت فیرقەی 5 ی سەر بە بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری راوەدوی باندێكی مافیای كردوە لەسەر بنەمای چەند زانیاریەكی هەواڵگری ورد، لە ئاكامدا توانیویەتی شوێنی رفاندنی منداڵێك لە بەعقوبە دەستنیشان بكات كە لەدایكبووی ساڵی 2003 و دواتر ئازادی بكات. ئاماژەی بەوەش كرد منداڵە رفێنراوەكەیان رادەستی كەسوكاری كردوەتەوە و ئەوانیش سوپاسی هەوڵ و ماندوبوونی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازییان كردووە.