سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكید دەكاتەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ بنیاتنانی پەیوەندیەكی هاوسەنگ لەگەڵ هەموو لایەك

  • 21-02-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد - ا ه ع
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە خالید رەزوان وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری خزمەتگوزاری كوەیتی و شاندی هاورێی.
    لەمیانی دیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات كرا لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنی هاریكاری هاوبەش لەسەرجەم بوارەكان.
    بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ پتەوكردن و پێشخستنی پەیوەندیە ئابوری و بارزگانی و وەبەرهێنانەكانی، و هەوڵی بۆ بنیاتنانی پەیوەندیەكی هاوسەنگ لەگەڵ هەموو لایەك رونیشی كردەوە عێراق و كوەیت دەرفەتێكی گەورەیان لەبەردەمدایە بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی و هاریكاری ئابوری ئاماژەشی بە هەڵوێستی میری كوەیت كرد لە پشتیوانیەكانی و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی برا.
    بەرێز سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داواشی لە كوەیت كرد بەشداربێت لە هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوە، و كاراكردنی لایەنی وەبەرهێنان لەگەڵ عێراق و دوبارە زیندوكردنەوەی ناوچەی ئازادی نێوان هەردوو وڵات كە ئەولەویەتی وەگەرخستنی دەستی كاری عێراقی بێت لەچوارچێوەی وەبەرهێنانی كوەیتی كە لە داهاتوودا لە وڵات دادەمەزرێت.
    وتیشی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵی دەستەبەركردنی تەواوی ئاسانكاری دەدات بۆ گەشەپێدانی كەرتی ئابوری و وەبەرهێنان لەرێی ئەو یاسایانەی ژینگەیەكی لەبار و پارێزراو بۆ وەبەرهێنان دەستەبەر دەكەن لەگەڵ تەواوی ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنەران.
    لای خۆیەوە شاندی كوەیتی ئامادەیی وڵاتەكەیان نیشاندا بۆ پشتیوانی لە سەقامگیری عێراق و كردنەوەی دەروازەی هاریكاری ئابوری و وەبەرهێنان و پتەوكردنی هاوبەشی بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی هەردوو گەلی برا دەكات.
    لە كۆتایی دیدارەكەش مەحزەری هاریكاری دۆستانەی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ كرا لەسەرجەم بوارەكان.