حەشدی شەعبی لە كەركوك دەست بەسەر مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعشدا دەگرێت

ئەمنی
  • 29-12-2017, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع لە پرۆسەیەكی سەربازیدا لە گوندی ربزە لە خۆرئاوای كەركوك حەشدی شەعبی دەستیگرت بەسەر مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعشدا. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) نێردراوە، دەستەی راگەیاندنی حەشدی رایگەیاند بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری ورد، لیوای چواری حەشدی شەعبی توانی دەستبگرێت بەسەر مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعش لە گوندی ربزەی سەر بە ناحیەی ریاز لە خۆرئاوای كەركوك كە 22 بۆمب و ماتۆرسكیلێكی تێدابوو. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە هێزەكانی لیوای چوار، پرۆسەیەكی سەربازی ئەنجامدا كە تا شەوی رابردوو بەردەوامبوو بۆ كیوماڵكردنی گوندەكانی قەزای حەویجە و ریاز لە نێویشیاندا گوندی ربزە.