لە بۆسەیەكی حەشدی شەعبی لە كەركوك 5 تیرۆریستی داعش كوژران

ئەمنی
  • 20-05-2018, 00:00
  • +A -A

    كەركوك – ا ه ع هێزەكانی حەشدی شەعبی، ئەمرۆ یەك شەممە، رایانگەیاند: لە بۆسەیەكی هێزەكانیان لە خۆرئاوای كەركوك 5 تیرۆریستی داعش كوژران. پێگەی فەرمی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:"هێزەكانی لیوای 16ی حەشدی شەعبی توانێویانە لەسەر بنەمای زانیاری ورد دزەكردنی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش بۆ یەكێك لە گوندەكانی باشوری خۆرئاوای شاری كەركەك ئاشكرا بكەن و لە بۆسەیەكدا لەو ناوچەیە 5 تیرۆریستی داعش بكوژن". وتیشی "هێزەكانی حەشدی شەعبی هەر لەو بۆسەیەدا ئۆتۆمبێلێكی جۆری پێك ئابی تیرۆریستانی داعشیان تێكشكاندووە".