سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە وەزیری دەرەوەی سعودیە دەكەوێت و چەندین دۆسیە تاوتوێ دەكەن

  • 17-12-2018, 00:00
  • +A -A

    ریاز – ا ه ع
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و وەفدی هاورێی، ئەمرۆ دووشەممە، چاوی كەوت بە عادل جەبیر وەزیری دەرەوەی سعودیە.
    لە دیدارەكەدا تاتوتوێی چەندین دۆسیە و پرسی جێی بایەخی هاوبەش و پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و عەرەبستانی سعودی كرا.
    هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە ئاسنكاری بۆ هاوڵاتیانی عێراق كرا بەمەبەستی بەدەستهێنانی ڤیزا و پەلەكردن لە دانانی ئامێری تایبەت بەو پرسە و هەوڵدان بۆ زیادكردنی پشكی عێراق لە بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجدا.
    لەبەشێكی تری دیدارەكە تەئكیدكرایەوە لەسەر كاراكردنەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراقی – سعودی و كۆبونەوەی داهاتووش لە بەغداد بەرێوەبچێت، لەگەڵ گرنگی  فراوانكردنی دەروازەكانی هاریكاری لە نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەكان بە تایبەت دۆسیەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان لە بواری وزە و تەندروستی و گواستنەوە، پەلەكردنیش لە جێبەجێكردنی پێشنیارەكەی سعودیە كە تایبەتە بە دروستكردنی یاریگایەكی وەرزشی لە بەغداد و پەرەپێدانی دەروازەی عەرعەر و پارەی كۆمەكی تایبەت بە ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە كۆنگرەی كوەیت.