كەشناسی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك باكوری خۆرهەڵاتی هەولێری هەژاند

  • 14-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد - ا ه ع
    دەستەی گشتی كەشناسی و تۆماری بومەلەرزە بەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی یەكشەممە لە ناوچەی باكوری خۆرهەڵاتی ڕاواندوز و باكوری خۆرهەڵاتی هەولێر بومەلەرزەیەكی تۆماركرد.
    وەزارەتی گواستنەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: لەكاتژمێر 12:03:42بە كاتی ناوخۆیی شارەكە بومەلەرزەیەكی تۆماركردوە.
    هەرلەوبەیاننامەیەدا هاتووە: هێزی بومەلەرزەكە(3.2) پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە لە دوری (25) كم لەباكوری خۆرهەڵاتی ڕاواندوز و (51)كم لە باكوری خۆرهەڵاتی شەقلاوە و (91) كم لە باكوری خۆرهەڵاتی هەولێرەوە و هاوڵاتیان هەستیان بە لەرینەوە كردووە لەناوچەكانیان بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێك تۆمار نەكراوە.