بومەلەرزەیەك كرمانشاە-ی ئێران دەهەژێنێت و هاوڵاتیانی سلێمانیش هەستی پێ دەكەن

  • 14-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    دەستەی گشتی كەشناسی، ڕۆژی پێنجشەممە، رایگەیاند بومەلەرزەیك بە گوڕێ 4,2 پلە بە پێی پێوەری ڕێختەر تۆماركراوە كە شاری كرمانشاە-ی ئێرانی هەژاندوە.
    لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە دەستەكە ڕایگەیاند: بومەلەرزەیەك لە كاتژمێر 8:05:10 بە كاتی ناوخۆی كرمانشاە ی ئێرانی تۆمار كردووە، لەدووری43كم لە خۆرهەڵاتی سنوری قەزای خانەقین-دیالا و گوڕەكەی 4,2 بووە بەپێی پێوەری ڕێختەر.
    هەرلەو بەیاننامەیەدا هاتووە، هاوڵاتیانی ناوچە سنوریەكان و سلێمانی هەستیان بە بومەلەرزەكە كردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارێك دەربارەی زەرەر و زیانەكان نییە.