بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.9 پلە خۆرئاوای میسانی هەژاند بێ ئەوەی هیچ زیانێكی لێبكەوێتەوە

  • 7-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.9 پلە بەپێی پێوەری رێختەر خۆرئاوای قەزای مەجەری كبیر-ی پارێزگای میسانی هەژاند بێ ئەوەی هیچ زیانێكی لێبكەوێتەوە.
    لەوبارەیەوە دەستەی كەش و هەواو لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند دەزگاكانی تۆماری بومەلەرزەی سەر بە دەستەكەیان بومەلەرزەیەكیان تۆماركردوە لە كاتژمێر 12.49.28 لە دووری 37 كیلۆمەتر لە خۆرئاوای قەزای مەجەر كبیر لە پارێزگای میسان.
    وتیشی گوڕی بومەلەرزەكە 3.9 پلە بووە بە پێی پێوەری رێختەر، بێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی و مادی لێبكەوێتەوە.