دكتۆر شەفیق مەهدی بەرێوەبەری فەرمانگەی هونەری شێوەكاری كۆچی دوایی كرد

  • 2-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    بەیانی ئەمرۆ سێ شەممە، دكتۆر شەفیق مەهدی بەرێوەبەری فەرمانگەی هونەری شێوەكاری بەهۆی جەڵدەی دەڵەوە كۆچیی دوایی كرد.
    شەفیق مەهدی لە ساڵی 1956 لە پارێزگای دیوانیە لە دایك بووە و بڕوانامەی دكتۆرای لە فەلسەفەی هونەر لە ساڵی 1996 لە زانكۆی بەغداد بەدەستهێناوە، كاندیدیش بووە بۆ پلەی پرۆفیسۆر دوای ئەوەی پلەی مامۆستای یاریدەدەری بەدەستهێنا لە ساڵی 1997، بەرێوەبەری گشتی خانەی رۆشنبیری منداڵان بوو لە ساڵی 2003 لە ساڵی 2008ش بووە بەرێوەبەری سینەما و شانۆی عێراق.