هێڵی ئاسمانی سعودیە یەكەم گەشت بۆ هەولێر ئەنجام دەدات

  • 1-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    هێڵی ئاسمانی سعودیە، ئەمرۆ دوو شەممە، یەكەم گەشت بۆ هەولێر ئەنجامدا، ئاشكراشیدەكات هەفتانە شەش گەشتی هاتن و چوون ئەنجام دەدرێت.
    لەوبارەیەوە لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)، هێڵی ئاسمانی سعودیە ڕیگەیاند: دەستپێكردنی گەشتە راستەوخۆكان لە نێوان جدە و هەولێر سود بە ژمارەیەكی زۆری میوان دەگەیەنێت بە تایبەت حاجیان و عەمرەكاران و گەشتیاران و بازرگانان، لەگەڵ رەخساندنی دەرفەتی وەبەرهێنان و سود گەیاندن بە جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری لە نێوان سعودیە و عێراقدا.