یەكەم گەشتی نێوان بەغدا عومان لەرێی ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگرەوە دەستیپێ كرد

  • 21-12-2017, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع كۆمپانیای گشتی بۆ گواستنەوەی گەشتیاران و وەفدەكان – بەشی گواستنەوەی نێودەوڵەتی رایگەیاند ئەمرۆ پێنج شەممە یەكەم گەشتی نێوان عومان بەغدا بە ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر و لەرێی دەروازەی سنوری تەربیل دەستیپێكردەوە. لای خۆیەوە ئەندازیار عەبدوڵا لعێبی بەرێوەبەری ئەو كۆمپانیایە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند ئەو هەنگاوەی كۆمپانیاكەیان لە چوارچێوەی پلانێكیاندایە بۆ گەشەپێدانی گواستنەوەی نێودەوڵەتی و بەستنەوەی عێراق بە وڵاتانی دراوسێ لەرێی هۆكارە نوێكانی گواستنەوەوە. رونیشیكردەوە یەكەم ئۆتۆمبێلی نەفەر هەڵگر جۆری مارسیدس  VIP ئەمرۆ لە بەغداوە بەرەو عومان بەرێكەوتوە و لەسەر ئەو پلانەشیان بەردەوام دەبن. دەشڵێت كۆمپانیاكەیان هەوڵدەدات باشترین خزمەتگوزاری لەرێی ئۆتۆمبێلە نوێ و ناوازەكانیەوە پێشكەش بە گەشتیاران بكات لەگەڵ پێدانی ژەمێكی خواردن لە چوارچێوەی گەشتەكەدا.