ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى سبه‌ى تاوتوێ ڕووداوه‌كانى سه‌دڕیین ده‌كات

الجمعة 07 شباط 2020 - 21:13

ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى سبه‌ى تاوتوێ ڕووداوه‌كانى سه‌دڕیین ده‌كات

 

 
به‌غدا-اه‌ع 
 
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى سبه‌ى شه‌ممه‌ ڕووداوه‌كانى گۆڕه‌پانى سه‌دڕیین له‌پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز تاوتوێ ده‌كات.
به‌در زه‌یادى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایشى وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ هه‌ماهه‌نگى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه‌یه‌ كه‌له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان پێكهێنرا بۆ ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ى كه‌له‌گۆڕه‌پانى سه‌دڕیین له‌پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز ڕوویاندا.
جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌پێویستى چاودێرى كردنى به‌دارایی كردنى كه‌سانى گێره‌شێوێن كه‌ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندانه‌كان له‌ڕێڕه‌وى ئاشته‌وایی خۆیدا به‌لاڕێدا به‌رن ،ئاماژه‌یشى دا "ئه‌و تێكده‌رانه‌ى خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌نه‌ ئامانج پلانێكى نێوه‌ده‌وڵه‌تى گه‌وره‌یه‌ مه‌به‌ست لێى دروستكردنى پشێوییه‌ له‌وڵاتدا.  
شایه‌نى باسه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ڕێنمایی دا به‌دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ى ڕووداوه‌ ئه‌منییه‌كان پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز.
لوئه‌ى جواد یاسرى پارێزگارى نه‌جه‌فى پیرۆزیش پێكهێنانى لیژنه‌ى لیكۆڵینه‌وه‌ى باڵاى ڕاگه‌یاند بۆ ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر هۆكاره‌كانى ئه‌و ڕووداوانه‌ى له‌گۆڕه‌پانى سه‌دریین ڕوویاندا.