كردنه‌وه‌ى گۆڕه‌پانى خه‌لانى به‌رامبه‌ر هاتوچۆى ئۆتۆمبیله‌كان به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یی

السبت 25 كانون ثاني 2020 - 10:22

 كردنه‌وه‌ى گۆڕه‌پانى خه‌لانى به‌رامبه‌ر هاتوچۆى ئۆتۆمبیله‌كان به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یی

 به‌غدا-اه‌ع

 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،كردنه‌وه‌ى گۆڕه‌پانى خه‌لانى به‌رامبه‌ر هاتوچۆى ئۆتۆمبیله‌كان به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یی ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ روونیكرده‌وه‌"سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته‌ كۆنكریتییه‌كان له‌گۆڕه‌پانى خه‌لانى لابراوه‌ ورێگاكه‌ له‌به‌رده‌م هاتوچۆى ئۆتۆمبیله‌كان به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یی كراوه‌ته‌وه‌".
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدایش ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،كردنه‌وه‌ى ته‌واوى پردى ئه‌حرار وهه‌ردوو گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران وقوڕتوبه‌ وخێرای محه‌مه‌د قاسم ڕاگه‌یاندبوو.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"سه‌رجه‌م ڕێگاكان كراونه‌ته‌وه‌ له‌نێویشیاندا ڕێگاى خێراى"محه‌مه‌د قاسم"،روونیشیكرده‌وه‌"گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕان وشه‌قامى نیزاڵ وگۆڕه‌پانى قوڕتوبه‌ پاككراونه‌ته‌وه‌ ودووباره‌ به‌ڕووى هاتوچۆى ئۆتۆمبیله‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یی كراونه‌ته‌وه‌".