باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا:سه‌ید سیستانى پارێزبه‌ندى سه‌ره‌كى عێراق وناوچه‌كه‌یه‌

الخميس 16 كانون ثاني 2020 - 15:14

 باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا:سه‌ید سیستانى پارێزبه‌ندى سه‌ره‌كى عێراق وناوچه‌كه‌یه‌

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌به‌غدا ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ سه‌ید سیستانى رۆڵى هه‌بوو له‌به‌جێ گه‌یاندنى سه‌قامگیرى به‌رده‌وام وپارێزبه‌ندێكى سه‌ره‌كییه‌ بۆ عێراق وناوچه‌كه‌.
باڵیۆزخانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"زۆر دڵخۆشبووین به‌گه‌یشتنى هه‌واڵى سه‌ركه‌وتنى نه‌شته‌رگه‌رى سه‌ماحه‌تى ئایه‌توڵڵا سه‌ید عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵا".
وتیشى"سه‌ماحه‌تى سه‌ید عه‌لى سیستانى (خوا بیپارێزێت)ڕۆڵى هه‌بوو له‌به‌جێ گه‌یاندنى سه‌قامگیرى به‌رده‌وام وپارێزبه‌ندێكى سه‌ره‌كییه‌ بۆ عێراق وناوچه‌كه‌.ده‌پارێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ماحه‌تییان به‌زووترین كات چاكببنه‌وه‌".
شایه‌نى باسه‌ سه‌ید عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵا،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك له‌قاچى ئه‌نجام دا دواى ئه‌وه‌ى توشى رووداوى وه‌رگه‌ڕانی قاچیه‌وه‌ بوو، وله‌ئاكامدا قاچی چه‌پی شكاوه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌نوسینگه‌ى سه‌ماحه‌تى سه‌ید سیستانى له‌لێدوانێك كه‌(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ ڕایگه‌یاند"سه‌ید عه‌لى سیستانى  مه‌رجه‌عى باڵا شه‌وی رابردو،  قاچی وه‌رگه‌ڕاوه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ قاچی چه‌پی شكاوه‌ ،وئه‌مڕۆ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك بۆى ئه‌نجام ده‌درێت به‌سه‌رپه‌رشتى تیمێكى پزیشكى عێراقی".