پۆلیسى كه‌ربه‌لا:ده‌توانین به‌رپه‌رچى تێكده‌ران بده‌ینه‌وه‌

الاثنين 13 كانون ثاني 2020 - 21:53

پۆلیسى كه‌ربه‌لا:ده‌توانین به‌رپه‌رچى تێكده‌ران بده‌ینه‌وه‌

 

 
كه‌ربه‌لاى پیرۆز-اه‌ع
 
فه‌رمانده‌یی پۆلیسى كه‌ربه‌لاى پیرۆز ودام وده‌زگاكان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ كارمه‌ندانى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌توانن كه‌ربه‌لاى پیرۆز بپارێزن وهه‌موو ڕۆڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ له‌پێناو دابینكردنى ئاسایش وئارامى وبه‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى تێكده‌ران كه‌ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندانه‌كان به‌لاڕێدا به‌رن وبۆ شوینێك جیاواز له‌و شوێنه‌ى بۆى دیاریكراوه‌ كه‌"فولكه‌ى"ئه‌حراره‌.
فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ماوه‌ به‌ماوه‌ نوێنه‌ره‌كانى ده‌نێرێت بۆ وتوێژكردن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بۆ زانینى داواكارییه‌كانیان وهه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌كرده‌وه‌كانى توندوتیژى وسووتاندن وداخستنى رێگاكان له‌پێناو ئاشته‌وایی هاوڵاتیان وپاراستنى گیان وموڵكه‌كان".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو پۆلیس وسوپا ده‌توانن به‌توندى به‌رپه‌رچى هه‌ر كه‌سێك بده‌نه‌وه‌ بیه‌وێت سه‌رپێچى بكاته‌ سه‌ر موڵكى گشتى وتایبه‌ت یان هه‌ر كامه‌ندێكى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ڵام به‌رده‌وام كۆنترۆڵى خۆى ده‌كات وده‌ستبه‌ردارى مافه‌كانى خۆى بووه‌ بۆ ڕێگاگرتن له‌خوێنڕشتن ونه‌هێشتنى گرفته‌كان له‌گه‌ڵ برایانى خۆپیشانده‌ران".
فه‌رمانده‌یی پۆلیس روونیشیكرده‌وه‌ "له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ تێكده‌ران به‌رده‌وامن له‌به‌لاڕێدا بردنى ئاشته‌وایی خۆپیشاندانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى رۆژانه‌ وبه‌تایبه‌ت به‌شه‌وان ئه‌مه‌یش جێ ره‌زامه‌ندى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز نییه‌".