ده‌ستپاكى:فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى به‌رێوبه‌رى گشتى پێشووترى كارگه‌ى ده‌رمانى سامه‌ڕا ده‌ركراوه‌

الأحد 12 كانون ثاني 2020 - 09:05

ده‌ستپاكى:فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى به‌رێوبه‌رى گشتى پێشووترى كارگه‌ى ده‌رمانى سامه‌ڕا ده‌ركراوه‌

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى به‌رێوبه‌رى گشتى پێشووترى كارگه‌ى ده‌رمانى سامه‌ڕا ده‌ركراوه‌.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"دادوه‌رى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ڵاحه‌ددینى تایبه‌ت به‌كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى فه‌رمانى بانگهێشتكردنى دژى به‌رێوبه‌رى گشتى پێشووترى كارگه‌ى ده‌رمانى سامه‌ڕا ده‌ركردووه‌،به‌هۆى هاورده‌كردنى كه‌ره‌سه‌ى پزیشكى ساخته‌ له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌كۆمپانیاكانى به‌ڵێنده‌رایه‌تى گشتى"،ئاماژه‌یشى دا "دزه‌ كراوه‌ له‌بوتڵى كه‌ره‌سه‌ پزیشكییه‌ ڕه‌سه‌نه‌كه‌".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌"فه‌رمانه‌كه‌ به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(444/11) له‌یاساى سزادانى عێراقى ده‌ركراوه‌".