راگه‌یاندنى ئه‌منى:ئۆپراسیۆنى به‌ڵێنى ئاشتى به‌رده‌وامه‌ له‌ پشكنینى ناوچه‌كانى قه‌زاى تارمیه‌

الجمعة 10 كانون ثاني 2020 - 12:10

راگه‌یاندنى ئه‌منى:ئۆپراسیۆنى به‌ڵێنى ئاشتى به‌رده‌وامه‌ له‌ پشكنینى ناوچه‌كانى قه‌زاى تارمیه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند كه‌رته‌كانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا به‌رده‌وامن له‌پرۆسه‌كانى به‌ڵێنى ئاشتى له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ وناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى.
شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"كه‌رته‌كانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا به‌رده‌وامن له‌پرۆسه‌ى به‌ڵێنى ئاشتى كه‌به‌ره‌به‌یانى دوێنى ده‌ستیپێكرد،له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ وناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى".
وتیشى"پرۆسه‌كانى گه‌ڕان وپشكنین ووردبینیكردن له‌زانیارییه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌و ناوچانه‌ى ئرۆسه‌كه‌ تیایدا ئه‌نجامدراوه‌ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان".