وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئاهه‌نگى ده‌رچوونى خولى 79ى كۆلیژى ئه‌ركان ئه‌نجام نادات

الأحد 05 كانون ثاني 2020 - 11:03

وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئاهه‌نگى ده‌رچوونى خولى 79ى كۆلیژى ئه‌ركان ئه‌نجام نادات

 

 
به‌غداد-اه‌ع
 
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، داواى لێبوردنى كرد له‌ ئه‌نجام نه‌دانى ئاهه‌نگى ده‌رچوونى خولى 79ى كۆلێژى ئه‌ركان.
نه‌جاخ شه‌مه‌رى وه‌زیرى به‌رگرى له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى كه‌ وڵات تێدا تێده‌په‌رێت ، وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌داواى لێبوردنه‌وه‌ ناتوانێت ئاهه‌نگى ده‌رچوونى خولى 79ى كۆلێژى ئه‌ركان سازبكات ، كه‌ بریار وایه‌ له‌ رۆژى سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 7ى كانونى دووه‌مى 2020 سازبكرێت، داواكارین له‌ یه‌زدان كه‌ ئه‌من و ئاسایش باڵ به‌سه‌ر عێراق و عێراقیه‌كان بكێشێت".