ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس وسولێمانی به‌هۆی بۆردومانكردنی ئۆتۆمبیله‌كانیان له‌رێگای فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا شه‌هید بوون

الجمعة 03 كانون ثاني 2020 - 03:01

ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس وسولێمانی به‌هۆی بۆردومانكردنی ئۆتۆمبیله‌كانیان له‌رێگای فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا شه‌هید بوون

 به‌غدا-اه‌ع

سه‌رچاوه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی"ئه‌مڕۆ هه‌ینی،ڕایانگه‌یاند ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وقاسم سولێمانى سه‌ركرده‌ى فه‌یله‌قى قودس له‌بۆردومانكردنى ئۆتۆمبیله‌كانیان له‌به‌غدا شه‌هیدبوون.
سه‌رچاوه‌كانى ئه‌وه‌یشیان خسته‌ڕوو"موهه‌ندیس وسولێمانى به‌هۆى بۆردومانكردنى ئۆتۆمبیله‌كه‌یان له‌رێگاى فرۆكه‌خانه‌ى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى شه‌هیدبوونه‌"ئاماژه‌یشى دا"رووداوه‌كه‌ بۆته‌ هۆى شه‌هیدبوونى محه‌مه‌د ڕه‌زا به‌ڕیوبه‌رى میواندارى حه‌شدى شه‌عبى وچه‌ند سه‌كرده‌یه‌كى دیكه‌".
شایه‌نى باسه‌ شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ئاماژه‌ى به‌كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى 3مووشه‌كى كاتیۆشا كرد بۆ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا له‌نزیك هۆڵى بارهه‌ڵگرى ئاسمانى كه‌به‌هۆیه‌وه‌ دوو ئۆتۆمبیل سووتاوه‌ وژماره‌یه‌ك هاوڵاتیش برینداربوون.