ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى ئه‌ندامانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دات

الثلاثاء 24 كانون أول 2019 - 10:58

 ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى ئه‌ندامانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دات

 به‌غدا-اه‌ع

ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى ئه‌ندامانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوكرده‌وه‌.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند "ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له‌باره‌ى دادوه‌ره‌ براوه‌كانى تیروپشكى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ له‌لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه‌ پاڵێوراون دوور له‌ڕاستییه‌وه‌".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌وه‌ نادروستى ئه‌م هه‌واڵه‌ دووپاتده‌كاته‌وه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كه‌ له‌باره‌ى داوه‌رانى كورد كه‌كاندید كراون كه‌گوایه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبه‌ كوردییه‌كان كاندید كراون كه‌چى تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان تاوه‌كو ئێستا هیچ دادوه‌رێكى له‌هه‌رێم كاندید نه‌كردووه‌ بۆیه‌ تیروپشكى تایبه‌ت به‌دادوه‌رانى هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجام نه‌دراوه‌ به‌هۆى كاندیدكردنى هیچ دادوه‌رێكى كورد ئه‌مه‌یش دوێنى له‌وتارى ئه‌نجومه‌نى باڵا دادوه‌رى به‌بۆنه‌ى ئه‌نجامدانى تیروپشكه‌كه‌ خرایه‌ڕوو".
وتیشى"ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌دادوه‌ره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان سه‌ر به‌هیچ حیزب ورێكخراوى سیاسی تایبه‌ت نین وهه‌روه‌ها مادده‌ى(98ى بڕگه‌ى دووه‌م)له‌ده‌ستوور رێگا نادات دادوه‌ر سه‌ر به‌هیچ حیزب ورێكخراوى سیاسی بێت یان هه‌ر كاروچالاكییه‌كى سیاسی هه‌بێت وئه‌گه‌ر بێت هه‌ر دادوه‌رێكى سه‌ركه‌وتوو به‌ئه‌ندامێتى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران یان ئه‌وانه‌ى دیكه‌ چالاكى سیاسی هه‌بێت ئه‌وه‌ له‌كارى دادوه‌رى وئه‌ندامێتى داواكارى گشتى دوور ده‌خرێته‌وه‌ چونكه‌ پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره‌".
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌هیچ كام له‌دادوه‌رانه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نێكى سیاسیه‌وه‌ كاندید نه‌كراون به‌ڵكو له‌لایه‌ن دادگاى پێداچوونه‌وه‌ كاندیدكراون كه‌پێشتر له‌وێ كاریان كردووه‌ وئه‌و دادوه‌ره‌ سه‌ركه‌ووتانه‌ى تیروپشكه‌كه‌ به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى رابردوویان نه‌كردووه‌ وتۆمارگاكانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ وهه‌ر كه‌سێك به‌ڵگه‌نامه‌ى هه‌بێت پێچه‌وانه‌ى ئه‌م قسه‌یه‌ ده‌توانێت بۆ دادگا وراگه‌یاندنه‌كان پێشكه‌شى بكات".
ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ داواى له‌هه‌مووان كرد رێز له‌ده‌زگا پیشه‌ییه‌كانى ده‌وڵه‌ت بگرن وتێكه‌ڵى به‌رووداوه‌ سیاسی وجه‌ماوه‌رییه‌كان نه‌كرێت وزانیارییه‌كان ڕاستگۆیانه‌ بگوزارێته‌وه‌ چونكه‌ یه‌كێك له‌سیما نیشتمانییه‌ راسته‌قیینه‌كان پاراستنى ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت وچه‌واشه‌نه‌كردنى هاوڵاتیانه‌ له‌رێگاى بڵاونه‌كردنه‌وه‌ى زانیارى دوور له‌ڕاستییه‌وه‌".