سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕده‌بڕێت له‌باره‌ى دووباره‌ كرانه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى مه‌نده‌لى

الاثنين 23 كانون أول 2019 - 14:06

سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕده‌بڕێت له‌باره‌ى دووباره‌ كرانه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى مه‌نده‌لى

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ئه‌مرۆ دووشمه‌،دووباره‌ كرانه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى مه‌نده‌لى ڕاگه‌یاند.
ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕیوه‌ له‌باره‌ى دووباره‌ كرانه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سنوورى مه‌نده‌لى"،روونیشیكرده‌وه‌"سه‌رۆك وه‌زیران ،كازم عیقابى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ڕسپاردووه‌ له‌بڕى ئه‌و به‌شدارى له‌رێوره‌سمه‌كانى كردنه‌وه‌كه‌ بكات".
وتیشى"ده‌سته‌كه‌ سبه‌ى وه‌كو واده‌ى دووباره‌ كرانه‌وه‌ ده‌روازه‌كه‌ دیاریكردووه‌".
شایه‌نى باسه‌ بڕیارى داخستنه‌كه‌ له‌8ى مانگى ئابى ڕابردوو بوو دواى ته‌واو بوونى رێوشوێنه‌ پێویسته‌كان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ده‌روازه‌كه‌ وژێرخان وخزمه‌تگوزارییه‌كانى له‌گه‌ڵ دروستكردنى ته‌لارى سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ كارپێكراوه‌كانى ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ ودابینكردنى ئامێر وكه‌ره‌سه‌كان كه‌ڕۆڵیان ده‌بێت له‌رێگاگرتن له‌و سه‌رپێچیانه‌ى كه‌له‌رابردوو له‌ده‌روازه‌كه‌ روویانده‌دا.