"اه‌ع"ناوى دادوه‌ره‌ سه‌رپه‌رشتیاره‌كانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌

الاثنين 23 كانون أول 2019 - 10:08

"اه‌ع"ناوى دادوه‌ره‌ سه‌رپه‌رشتیاره‌كانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ناوى دادوه‌ره‌ سه‌رپه‌رشتیاره‌كانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌ .
په‌یامنێرى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دواى ئه‌نجامدانى تیروپشك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رییه‌وه‌ هه‌ر یه‌ك له‌دادوه‌ران عه‌باس فه‌رحان حه‌سه‌ن و،جه‌لیل عه‌دنان خه‌ڵه‌ف و،عامر موسا محه‌مه‌د و،فه‌یاز حوسێن یاسین و،عه‌لى ڕه‌شید ،وراوێژكارانى ده‌وڵه‌ت ئینعام یاسین محه‌مه‌د وفه‌تاح محه‌مه‌د یاسین ،وه‌كو ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵبژێردران".
كه‌چى تیروپشكى تایبه‌ت به‌دادوه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ژماره‌یان (2)كه‌سه‌ به‌پێ یاسا ئه‌نجام نه‌دراو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى كوردستان ناوى پاڵێوراوانى ئه‌م ئه‌ركه‌ى ڕه‌وانه‌ نه‌كردووه‌".