ده‌ستپاكى:سێ ساڵ زیندایی بۆ سه‌رۆكى لیژنه‌ى وه‌به‌رهێنانى واست ده‌ركرا

الاثنين 02 كانون أول 2019 - 13:06

 ده‌ستپاكى:سێ ساڵ زیندایی بۆ سه‌رۆكى لیژنه‌ى وه‌به‌رهێنانى واست ده‌ركرا

 

 
به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند فه‌رمانى زیندانی توند بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ دژى سه‌رۆكى لیژنه‌ى وه‌به‌رهێنانى واست ده‌ركراوه‌.
ده‌ستپاكى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"دادگاى تاوانى كوتى تایبه‌ت به‌كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى فه‌رمانى زیندایی توند بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ دژى تاوانبار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى واست سه‌رۆكى لیژنه‌ى وه‌به‌رهێنان ده‌ركردووه‌،به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(331)له‌یاساى سزادانى عێراقى".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى وت "تاوانبار سه‌رپێچى له‌ئه‌ركه‌كانى كردووه‌ وله‌ده‌ره‌وه‌ى باره‌گاى كاره‌كه‌ى كارى گوماناوى له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رێك كردووه‌ به‌مه‌به‌ستى پێدانى هه‌لێكى وه‌به‌رهێنان ،ئاماژه‌یشى دا كه‌تاوانبار داواى بڕى (100,000) دۆلارى ئه‌مریكى له‌وه‌به‌رهێنه‌رێك كردووه‌ به‌رامبه‌ر ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕین له‌سه‌ر دروستكردنى به‌نزینخانه‌یه‌ك له‌شارى كوت".