ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دابه‌شكردنى زه‌وییه‌كانى نێو ماستەرپلانی شاره‌كان ده‌دات به‌سه‌ر ئه‌و چینانه‌ى ده‌یانگرێته‌وه‌ ئه‌وه‌یش به‌پێ پلانى پارێزگاكان

الأحد 24 تشرين ثاني 2019 - 15:04

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دابه‌شكردنى زه‌وییه‌كانى نێو ماستەرپلانی شاره‌كان ده‌دات  به‌سه‌ر ئه‌و چینانه‌ى ده‌یانگرێته‌وه‌ ئه‌وه‌یش به‌پێ پلانى پارێزگاكان

 به‌غدا-اه‌ع

ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕیوه‌ له‌باره‌ى دابه‌شكردنى ئه‌و زه‌ویانه‌ى له‌نێو ماسته‌رپلانى شاره‌كاندان به‌سه‌ر ئه‌و چینانه‌ى ده‌یانگرێته‌وه‌ به‌پێ پلانی هه‌ر پارێزگایه‌ك دایده‌ڕێژێت وله‌لایه‌ن وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ونیشته‌جێكردن وشاره‌وانییه‌كانه‌وه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێت.
 
ئه‌میندارێتییه‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باسى له‌پێویستى وه‌رگرتنى پلانى پارێزگاكان له‌ماوه‌ى ده‌ رۆژا كردووه‌،به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌نرخى 250دینار بۆ هه‌ر مه‌ترێك په‌سه‌ند ده‌كرێت،وله‌هه‌ر پارێزگایه‌ك لیژنه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تى پارێزگار یان سه‌رۆكى یه‌كه‌ى كارگێرى وسه‌رۆكى شاره‌وانى وبه‌رێوبه‌رى میلاكات له‌شاره‌وانییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان دروست ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستى دابه‌شكردنیان".
ئه‌وه‌یشى وت"وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ونیشته‌جیكردن وشاره‌وانییه‌كان وكاروبارى گشتى هه‌ستاوه‌ به‌هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پلاندانان بۆ دانانى پرۆژه‌ى دیاریكردن وجیاكردنه‌وه‌ى زه‌وییه‌ نیشته‌جێبووه‌كان له‌رێگاى ئه‌نجامدانى گواستنه‌وه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ونیشته‌جێكردن له‌شایسته‌كانى ساڵى 2019 یدا".
ئه‌وه‌یشى راگه‌یاند"ئه‌م بڕیاره‌ هه‌ڵاوێرد كراوه‌ له‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران(70ى ساڵى 2019)كه‌دابه‌شكردنى زه‌وى له‌نێو ماسته‌رپلانى شاره‌كانى ڕاگرتووه‌".