اه‌ع بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڵاوده‌كاته‌وه‌

الثلاثاء 19 تشرين ثاني 2019 - 19:09

 اه‌ع بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڵاوده‌كاته‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، کە بەسەرپەرشتی عادل عەبدولمەهدی بەڕێوەچوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد لەوانە: رووپێوکردن و جیاکردنەوەی زەوییەکانی نیشتەجێکردن تایبەت بە ساڵی 2019 و لابردنی گومرگ لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی. 
 
لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی پارەی گومرک بەرێژەی لە 100%، بۆئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بە وزەی کارەبا کار دەکەن. 
 
لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی بە پێکهێنانی لیژنەیەک سەر بە وەزارەتی پلاندانان تایبەت بە دانانی ئەو پێوەرانەی کە لە رێگەیانەوە ناوچە وێرانەکان دەستنیشاندەکرێن و هەروەها چۆنیەتی چارەسەرکردن و هاوکاریکردنیان تاوتوێکرا. 
 
هاوکات ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە تەرخانکردنی پارچە زەوییەک لە شارەوانی نەمروود بۆ کەنیسەی ماربەهنام لە پارێزگای نەینەوا ئەوەش بە بڕیارێكی تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 239 بۆ ساڵی 2013 بەمەبەستی فراوانکردنی کەنیسەکە لەسەر بنەمای گرنگی مێژوویی.
 
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی بۆ زیاترکردنی ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی بەغدا تەرخانکراوە بۆ چوار ملیار و 515 ملیۆن و 240 هەزار دینار. لەگەڵ سەرپشککردنی وەزیری دارایی بەوەی ئەو بڕە پارانەی بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی پێشوو تەرخانکراون، خەرج نەکات.