مافى مرۆڤى نوێنه‌رایه‌تى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى نزیك گۆڕه‌پانى ته‌حریر به‌پێشهاتێكى مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تى خۆپیشانده‌رانى ناوبرد وجه‌خت له‌بوونى لایه‌نى سێیه‌م ده‌كاته‌وه‌

الجمعة 15 تشرين ثاني 2019 - 00:44

مافى مرۆڤى نوێنه‌رایه‌تى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى نزیك گۆڕه‌پانى ته‌حریر به‌پێشهاتێكى مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تى خۆپیشانده‌رانى ناوبرد وجه‌خت له‌بوونى لایه‌نى سێیه‌م ده‌كاته‌وه‌

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
لیژنه‌ى مافى مرۆڤى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ته‌قینه‌وه‌كه‌ى نزیك گۆڕه‌پانى ته‌حریر به‌پێشهاتێكى مه‌ترسیدار بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى خۆپیشانده‌ران ناوبرد.
 
لیژنه‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى"اه‌ع"كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ سه‌لماند كه‌لایه‌نێك هه‌یه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌من تێكبدات وپشێوى بڵاوبكاته‌وه‌،ئه‌م كاره‌یش پێچه‌وانه‌ى یاساى نێوده‌وڵه‌تى ومرۆیی وبنه‌ماكانى مافى مرۆڤ وپه‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى مافى مرۆڤ.
 
لیژنه‌كه‌ داواى له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وهه‌ماهه‌نگكارانى خۆپیشاندانه‌كانى كرد هاوكاربن له‌ده‌روازه‌ ئه‌منییه‌كانى گۆڕه‌پانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى رێگابگرن له‌لایه‌نى سێیه‌م بچێته‌ نێو گۆڕه‌پانه‌كانه‌وه‌ ،داوایشى له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد لایه‌نه‌كانى ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ كه‌خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز كردۆته‌ ئامانج ئاشكرا بكه‌ن".