سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ژمارەیەك لە ریش سپی و كەسایەتییەكانی پارێزگای سەڵاحەدین دەكات

الاثنين 08 تموز 2019 - 15:27

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ژمارەیەك لە ریش سپی و كەسایەتییەكانی پارێزگای سەڵاحەدین دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە ژمارەیەك لە ریش سپی و كەسایەتییەكانی پارێزگای سەڵاحەدین لە قەزای تكریت و بێجی و ناحیەی سینیە بە یاوەری بەرێز ئەحمەد كەریم سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە چەندین دۆسیە كرا لە نێویاندا بواری ئەمنی و خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی سەقامگیری.
هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی گرنگی پتەوكردنی هەوڵەكانی دوبارە ئاوەدانكردنەوەی قەزای بێجی و ناحیەی سینیە و سەرجەم شارە ڕزگاركراوەكان كرا لەگەڵ دابینكردنی خزمەتگوزاری بەمەبەستی رەخساندنی كەشی لەبار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان، و گرنگی پەلەكردن لەقەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی پرۆسە سەربازی و كردەوە تیرۆریستیەكان و ئاسانكاری بۆ تەواوكردنی مامەڵەكانیان بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو دۆسێیە.
لەبەشێكی تری دیدارەكە جەختكرایەوە لەسەر گرنگی چونی رۆڵەكانی ئەو پارێزگایە بۆ ڕیزی دەزگا ئەمنییەكان و بەشداربونیان لە پاراستنی ئەمن و ئاسایش و پشتیوانی هەموو لایەك لە هەوڵەكانی لەناوبردنی شانەكانی داعش و بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی، گفگۆش كرا سەبارەت بە دۆسیەی ونبوان و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو لەوبارەیەوە.
هاوكات سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران راسپاردەیەكی دەركرد بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسێیانەی خرانەڕوو و بەئاگابوونی مەیدانی لە بارودۆخی خزمەتگوزاری لە قەزای تكریت و بێجی و ناحیەی سینیە لە میانی ئەو سەردانەی بە یاوەری شاندێكی ویزاری بۆ پارێزگاكە ئەنجامی دەدات بۆ دەستەبەركردنی گرنگترین پێداویستیەكان و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو و لابردنی بەربەستەكان.
لای خۆیانەوە كەسایەتییەكانی پارێزگای سەڵاحەدین جەختیانكردەوە لەسەر لابردنی هەموو جۆرە تەفریقەی تایفی و مەزهەبی و نەتەوەیی و پشتیوانی كردنیان لە یەكگرتووی عێراق لە خاك و گەلەكەی و پشتیوانی لە هەر هەوڵێك كە دەدرێت بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ  ئەو پارێزگایە.