سه‌رۆك كۆمار پێشوازیكرد له ‌جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان

الأحد 13 كانون ثاني 2019 - 17:57

سه‌رۆك كۆمار پێشوازیكرد له ‌جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ‌١٣|١|٢٠١٩ له‌ كۆشكی سه‌لام له ‌به‌غداد پێشوازیكرد له حه‌سه‌ن كه‌عبی ‌جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان.

له‌میانی دیداره‌كه‌دا باس له‌ دوا پێشهات و گۆڕانكاری سیاسی و هه‌وڵه‌كانی فراكسیۆنه‌ سیاسی و هێزه‌ نیشتمانییه‌كان كرا بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌ په‌له‌كردن له ‌په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایانه‌ كرا كه ‌ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌ژیانی هاووڵاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ گرنگی و هه‌ماهه‌نگی نێوان سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مان له‌وبواره‌دا.