عەبدولمەهدی بۆ هاوتا ئوسترالیەكەی: خوازیاری فراوانكردنی هاریكاریەكانی نێوان هەردوو وڵاتین

الأربعاء 19 كانون أول 2018 - 17:59

عەبدولمەهدی بۆ هاوتا ئوسترالیەكەی: خوازیاری فراوانكردنی هاریكاریەكانی نێوان هەردوو وڵاتین
بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، دوانیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە هاوتا ئوسترالیەكەی سكوت موریسون و وەفدی هاورێی، كەراسیمی پێشوازی فەرمی لەلاین عەبدولمەهدیەوە بۆ هاوتا ئوسترالیەكەی رێكخرا و سرودی نیشتمانی ئوسترالیا و عێراق لێدرا.
لە وتوێژی فەرمیدا تاوتوێی پەوەیندیەكانی هەر دوو وڵات كرا لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنی لە بوارەكانی ئابوری و بازرگانی و كشتوكاڵ و رۆشنبیریدا.
عەبدلمەهدی سوپاسی هەڵوێستی ئوسترالیای كرد لەبەرامبەر پشتیوانیەكانی بۆ عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر و لەناوبردنی داعش.
عەبدلمەهدی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی هاوبەش دوای كۆبونەوەكان ڕایگەیاند خوازیاری فراوانكردنی هاریكاریەكانی نێوان هەردوو وڵاتین بۆ ئەوەی سەرجەم بوارەكان بگرێتەوە، بەوجۆرەی بەرژەوەندیەكانی هەر دوو وڵات دەپارێزێت.
لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە سەردانیكردنی عێراق لەگەڵ ئەو ئەمن و ئاسایشەی بەدیهاتووە سەرلەنوێ پیرۆزبایشی لە سەرۆك وەزیران كرد بە بۆنەی وەرگرتنی ئەو پۆستە، ئامادەیی وەڵاتەكەشی نیشاندا بۆ دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی هاریكاری لەگەڵ عێراق و دابینكردنی پێداویستیەكانی عێراق لە بوارەكانی بوژانەوەی ئابوری و ئاوەدانكردنەوە و ڕاهێنان و هاریكاری مرۆیی پێویست.