نوسینگەی سەرۆك وەزیران ڕونكردنەوە دەدات لەسەر بڕیاری پێداچونەوەی بڕیارەكانی حكومەتی كار بەڕێكەر

الخميس 13 كانون أول 2018 - 13:29

نوسینگەی سەرۆك وەزیران ڕونكردنەوە دەدات لەسەر بڕیاری پێداچونەوەی بڕیارەكانی حكومەتی كار بەڕێكەر
بەغداد-ا ه ع
نوسینگەی سەرۆك وەزیران ڕونكردنەوە دەدات دەربارەی بڕیاری پێداچونەوە بە بڕیارەكانی حكومەتی كاربەرێكەر 
ئەمەش دەقی ڕونكردنەوەكەیە:
هەندێك شتی شاراوە و كاردانەوە لە گواستنەوە و نەبونی وردبینی و كاركردن لەسەر جوڵاندنی هەست و سۆز دەربارەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەدواداچونی بڕیارەكانی ماوەی 201871 بۆ ماوەی 24102018 كە لەلایەن حكومەتی كار بەڕێكەرەوە لەلایەن حەیدەر عەبادیەوە دەركراون. 
نوسینگەی سەرۆك وەزیران ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن كە پێداچونەوە ئەو بڕیارانە ڕادەوەستێنێت كە باس لە پێدانی دەرماڵە بۆ هەموو پارێزگاكان یان بۆ پارێزگای بەسڕە لە پترۆدۆلار یان دەروازەی سنوری یان ئەو بڕە هاوكاریە بەپەلانەی  كە بۆ خێزانە كەمدەرامەتەكان و دروستكردنی  وێستگەی ئاو و ئەوانەی تر تەرخان دەكات و  دەڵێت ئامانجی سەرەكی بڕیارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیران: 
یەكەم: دڵنیابوون لەو بڕیارانە و جێگیر كردنیان بە پێی ڕێكارەكان بەپێی بەرژەوەندی هاوڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی. 
جەختیش لەسەر بەردەوامی  كاری حكومەتەكانی تر دەكاتەوە 
دووەم: بۆ ڕاوەستاندنی بڕیارە نا دەستوری و نەیاساییەكانە دوای پێداچونەوە و وردبینی.