وەزیری دەرەوە سەردانەكەی بۆ وڵاتانی عەرەبی و ئێقلیمی بەبەرهەمدار وەسفكرد

الاثنين 10 كانون أول 2018 - 15:01

 وەزیری دەرەوە سەردانەكەی بۆ وڵاتانی عەرەبی و ئێقلیمی بەبەرهەمدار وەسفكرد
بەغداد-ا ه ع
محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوە سەردانەكەی لەگەڵ سەرۆك كۆمار  بە سەردانێكی بەرهەمدار وەسفكرد و دیدی عێراقی لەڕویی سیاسی و ئەمنی و ئابوری ڕونتركردەوە.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە حەكیم ڕایگەیاند: گەشتەكەی لەگەڵ سەرۆك كۆمار بۆ چەند وڵاتێكی عەرەبی و ئێقلیمی  كاریگەر و بەرهەمداربووە و ئێران جەختی لەسەر گرنگی بەرەوپێشبردنی  پەیوەندیەكانی نێوان عێراق و سعودیە كردۆتەوە  و ڕایگەیاندوە ئەو پەیوەندیانە گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەكە.
لەلایەكی ترەوە حەكیم ووتی سعودیە پێشنیاری كردوە وەبەرهێنان لەبواری كشتوكاڵدا بكات لە عێراق و بەڵێنی كڕینی ئەو بەرهەمانەی داوە بۆ باشتركردنی ئابوری عێراق هەروەها خواستیان لەسەر كردنەوەی كونسوڵگەری هەبووە لە بەسڕە و نەجەف و هەروەها كردنەوەی هێڵی ئاسمانی ڕاستەوخۆی نێوان ڕیاز و نەجەف.
وتیشی سعودیە و ئیمارات ئامادەن بۆ كۆتایی هێنان بە قەیرانی یەمەن و بەدەست هێنانی ئاشتی لە سوریا.