ئەبو هێل لەگەڵ وەزیری دارایی بەربەرستەكانی بەردەم كاری ڕاگەیاندن و دراما تاوتوێ دەكەن سەركەوتنی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقیش لە پتەوكردنی ناسنامەی نیشتمانی ڕادەگەیەنن

الأحد 09 كانون أول 2018 - 21:11

ئەبو هێل لەگەڵ وەزیری دارایی بەربەرستەكانی بەردەم كاری ڕاگەیاندن و دراما تاوتوێ دەكەن سەركەوتنی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقیش لە پتەوكردنی ناسنامەی نیشتمانی ڕادەگەیەنن
بەغداد – ا ه ع
وەفدێكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، ئەمرۆ یەكشەممە، سەردانی فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری داراییان كرد بۆ تاوتوێكردنی بەربەستە داراییەكانی بەردەم كاری ڕاگەیاندن.
نوسینگەی سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست (ا ه ع) كەوتوە، ڕایگەیاند وەفدی تۆڕەكە سەرجەم بەربەست و كێشە داراییەكانی خستەڕوو كە دەسەڵاتی چوارەم و ئەوانەی تێیدا كاردەكەن بەدەستیەوە دەناڵێنن.
هەر لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی دۆسیەی " پێدانی كرێی مانگی دەستكردیان كرد كەلەسەر تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق كەڵەكە بووە بۆ كۆمپانیاكانی نایلسات و عەرەبسات، لەگەڵ جێگیر كردنی كارمەندانی گرێبەست و ئەوانەی بە كرێی رۆژانە كاردەكەن  و میلاكی كاتی لەسەر میلاكی هەمیشەیی لە چوارچێوەی بودجەی 2019 دا".
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە  "سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی تاوتوێی نوێكردنەوەی پلەی وەزیفیان كرد بۆ كەناڵەكانی كوردی و توركمانی لە پێناو پتەوكردنی ناسنامەی نیشتمانی لەڕووی ڕاگەیاندنەوە تا عێراقیەكان بەسەرجەم پێكهاتەكانیەوە وابەستە بكات بە گوتاری نیشتمانیەوە".
لای خۆیەوە دكتۆرە هەدیل كامیل ئەندامی ئەنجومەنی ئومەنا بەربەستەكانی بەردەم بەرهەمهێنانی درامای خستەڕوو، داواشی كرد بودجەی پێویست بۆ پشتیوانی لە كاروانی درامای عێراقی دابین بكرێت.
هەر لە میانی دیدارەكەدا، وەزیری دارایی بەڵێنیدا هاوكاری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بكات بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكانی لەپێناو بوژانەوەی راگەیاندن و پێشخستنی كارەكانی، بەشێوەیەكی سەرەتاییش خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ كرانەوەی بەڕوی پێكهاتەكانی تری گەلی عێراقدا.
هەر لە كۆبونەوەكەدا هەر یەك لە بریكاری وەزارەتی دارایی و پشكنەری گشتی و بەرێوەبەری گشتی بودجە ئامادەبوون، وەفدی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقیش موجاهید ئەبو هێل سەرۆكایەتی دەكرد و بە ئەندامێتی هەر یەك لە هەدیل كامیل ئەندامی ئەنجومەنی ئومەنا و كەریم حومادی بەرێوەبەری عێراقییە و بەرێوەبەرانی ئیدارە و دارایی.