شاندی ئەنجومەنی نوێنەران گەیشتە قاهیرە بۆ بەشداریكردن لە كۆبونەوەی پەرلەمانی عەرەبی

السبت 08 كانون أول 2018 - 13:46

شاندی ئەنجومەنی نوێنەران گەیشتە قاهیرە بۆ بەشداریكردن لە كۆبونەوەی پەرلەمانی عەرەبی
قاهیرە-ا ه ع
شاندی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە پێك هاتووە لە ئەندامانی ئەنجومەن  ئەحمەد جبوری و زافڕ عانی و نەبیل ترفی و نعێم عەبودی، ئەمڕۆ هەینی، گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسڕ بۆ بەشداریكردن لە چالاكی و كۆبونەوەكانی پەرلەمانی عەرەبی.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: شاندە عێراقییەكە بەشداری كارەكانی كۆبونەوەكە دەكات كە سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی  و ئەندامانی هەر چوار سەرۆكەكە و سەرۆكی لیژنە هەمیشەیەكانی ئەنجومەنی نوێنەران. 
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: پەرلەمانی عەرەبی كۆبونەوەكانی بە هەر چوار لیژنە هەمیشەیەكەی دەست پێدەكات بەپێی ئەو پێكهاتەی كە ڕێكخراوە لە ڕۆژانی یەك شەممە و دوو شەممەی داهاتودا. 
هەروەها نوسینگەی پەرلەمانی عەرەبی پێكهاتەی نوێ دروستدەكرێت بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر خشتەی نوێی كارەكان دابڕێژرێت بۆ دانشتنی سێیەم لە خولی سێیەمی پەرلەمان كە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە سازبكرێت.