سەرۆك كۆمار گەیشتە تاران و لەگەڵ هاوتا ئێرانیەكەی كۆ دەبێتەوە

السبت 17 تشرين ثاني 2018 - 10:14

سەرۆك كۆمار گەیشتە تاران و لەگەڵ هاوتا ئێرانیەكەی كۆ دەبێتەوە

تاران – ا ه ع
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لە لایەن حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێرانەوە پێشوازی لێكرا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سەرۆك كۆماری عیراق د. بەرهەم ساڵح، بەسەردانێكی رەسمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئیران و لەلایەن حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری عیراقەوە پێشوازی لێكرا.
د. بەرهەم ساڵح، لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئێراندا كۆدەبێتەوە و چاوی دەكەوێت بە ژمارەیەك لە سەركردە و گەورە لێپرسراوانی ئێران و بڕیاریشە لە دیدارەكانیدا، گفتوگۆ بكەن لەبارەی رێوشوێنەكانی هاریكاریی و پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی هەردوو وڵات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە.