سەرۆك كۆمار بەرەو ئیمارات بەڕێكەوت

الاثنين 12 تشرين ثاني 2018 - 15:01

سەرۆك كۆمار بەرەو ئیمارات بەڕێكەوت

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار كۆتایی بەسەردانەكەی بۆ وڵاتی كوەیت هێنا و ئەمڕۆ بەرەو ئیمارات بەڕێكەوت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە دكتۆر بەرهەم ساڵح لەگەڵ شاندە هاوڕێكەی دەوڵەتی كوەیتی جێهێشت و بەرەو میرنشینی یەكگرتوی عەرەبیی بە ڕێكەوت و لە لایەن شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلسەباح بە گەرمی بەڕێكرا.
سەرۆك كۆمار دوێنێ یەكشەممە بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە دەوڵەتی كوەیت و لەگەڵ شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلسەباح میری كوەیت كۆبووەوە و پێكەوە چەندین بابەتی پەیوەست بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برایان تاوتوێكرد، گرنگترینیان یەكلاییكردنەوەی كێشە هەڵپەسێراوەكان و راكێشانی هێڵێكی ئاسنین بوو كە هەردوو وڵات پێكەوە دەستێتەوە.