فەرماندەی هێزەكانی نەینەوا: داعش ناگەڕێتەوە و لێپرسینەوە لەو كەسانەش دەكەین كە پڕوپاگەندە بڵاودەكەنەوە

السبت 10 تشرين ثاني 2018 - 14:17

فەرماندەی هێزەكانی نەینەوا: داعش ناگەڕێتەوە و لێپرسینەوە لەو كەسانەش دەكەین كە پڕوپاگەندە بڵاودەكەنەوە

نەینەوا-ا ه ع
لیوا نەجم جبوری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند: داعش تێكشكێندراوە و لە موسڵ كۆتای پێهاتووە.
جەبوری لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕایگەیاند: داعش جارێكی تر ناگەڕێتەوە ئەگەر لێرەو لەوێ چالاكییان هەبێت.
وتیشی: كەسانێك هەن دەیانەوێت ترس و دڵەڕاوكێ بەگەڕانەوەی داعش لەناو هاوڵاتیانی موسڵ بڵاوبكەنەوە.
راشیگەیاند ئەو كەسانە بەتومەتی تیرۆر دەستگیر دەكرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت چونكەترس و دڵەڕاوكی لە موسڵ بڵاو دەكەنەوە.