سەرۆك كۆمار پێشوازی لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دەكات و ستایشی رۆڵی نیشتمانی دەكات

الاثنين 05 تشرين ثاني 2018 - 13:44

سەرۆك كۆمار پێشوازی لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دەكات و ستایشی رۆڵی نیشتمانی دەكات

بەغداد – ا ه ع
دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام پێشوازی كرد لە موجاهید ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق و بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیەكانی تۆڕەكە.


لەسەرەتای دیدارەكە سەرۆك كۆمار گوێبیستی هۆكاری روداوەكەی قاهیرە بوو سەبارەت بەو وەفدە عێراقییەی كە بەنیازبوون بەشداری لە مۆندیالی قاهیرە بكەن لەگەڵ بەیاننامەی سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندن بۆ ئیدانەكردنی دەستبەسەركردنی ئەندامانی وەفدەكە لە فرۆكەخانەی قاهیرە، لەوبارەیەشەوە سەرۆك كۆمار رونیكردەوە گرنگی زۆر بە كەرامەتی هاوڵاتی عێراقی و هەیبەتی دەوڵەت دەدرێت، هەموو سوكایەتی پێكردنێكیش رەتكردەوە و بەڵێنیدا چاودێری ئەو پرسە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە بكات.
دكتۆر بەرهەم ئاماژەی بە گۆڕانكاریە پۆزەتیفەكانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق كرد و بەڵێنی پشتیوانی كردنیدا.
لەوبارەیەوە سەرۆك كۆمار ڕایگەیاند: تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق چەندین چاكسازی گرنگی ئەنجامداوە و پێویستە بەردەوامبێت لەپێناو پتەوكردنی ناسنامەی نیشتمانی.
لای خۆیەوە ئەبوهێل ڕایگەیاند لە میانی دیدارەكەیان لەگەڵ سەرۆك كۆمار باسیان لە واقیعی تۆڕەكە كردووە لەگەڵ بەربەستەكانی بەردەمی، و ئەو دەستكەوتانەش كە بەدستیهێناوە لە كۆكردنەوەی زمانەكانی كۆمەڵگەی عێراقی بە تایبەت كردنەوەی هەر دوو كەناڵی كوردی و توركمانی و ئاژانسی هەواڵی عێراق بە زمانەكانی عەرەبی و ئینگلیزی و كوردی و توركمانی.
ئەبوهێل رونیشیكردەوە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق پێشنیاری پشتیوانی لە درامای عێراقی ڕاگەیاندووە و دەستیكردوە بە بەرهەمهێنانی 3 كاری دراما لە وەرزی یەكەمیدا لەگەڵ دەستكردن بە دروستكردنی كەناڵی وەرزشی بە باشترین تەكنیك دوای رێكەوتنەكەی لەگەڵ دەمەزراوەی قەتەر بۆ ڕاگەیاندن.
لە كۆتایی دیدارەكەشدا لە نێوان وەفدی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق و سەرۆك كۆمار، دكتۆر بەرهەم سەرلەنوێ گرنگی دانی خۆی بە گوتاری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق ڕاگەیاند لەگەڵ پشتیوانی كردنی، داواشی كرد گرنگی بە لایەنی پەروەردەیی و رۆشنبیری بدرێت لەگەڵ گەڕانەوەی بەغداد بۆ رۆڵی داهێنانی لە ناوچەكە.