شەهد ڕاوی نوسەری عێراقی خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر بروسكەیەكی پیرۆزبای كە لەسەرۆك وەزیرانەوە پێی گەیشتووە پیشاندا

السبت 03 تشرين ثاني 2018 - 10:52

شەهد ڕاوی نوسەری عێراقی خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر بروسكەیەكی پیرۆزبای كە لەسەرۆك وەزیرانەوە پێی گەیشتووە پیشاندا

بەغداد-ا ه ع
شەهد ڕاوی نوسەری عێراقی ئەمڕۆ هەینی خوشحاڵی خۆی بەرامبەر پێگەیشتنی بروسكەیەكی پیرۆزبای لەلایەن عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران پیشاندا بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئادنبرەی نێودەوڵەتی كتێب.
ڕاوی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕاگەیاند: بەوپەڕی خۆشحاڵیەوە بروسكەكەی سەرۆك وەزیرانم پێگەیشت بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئادنبرەی نێودەوڵەتی كتێب.
پیرۆزبایەكەی سەرۆك وەزیران كاریگەری زۆری لەسەر دروستكردم كە مانایەكی زۆری لەخۆ گرتووە كاتێك سەرۆكی یەكەمی جێبەجێكاری دەوڵەت لەناو ئەو هەموو سەرقاڵی و زەحمەتیانە و ئەو ئەركە گەورەیەی سەرشانی بیر لە پیرۆزبای لە نوسەرێك بكاتەوە كە خەڵاتێكی ئەدەبی وەرگرتوو ئەوە مانای گرنگیدانی سەرۆك وەزیرانە بەو بابەتە و گرنگی دانیەتی بە ئەدەب و ڕۆشنبیری لەناو كۆمەڵگادا