عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بارەگای فەرماندەی ئۆپەڕسیۆنە هاوبەشەكان دەكات

الأحد 28 تشرين أول 2018 - 15:30

عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بارەگای فەرماندەی ئۆپەڕسیۆنە هاوبەشەكان دەكات

بەغداد-ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەمڕۆ یەكشەممە سەردانی بارەگای فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكان كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: عەبدولمەهدی لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازیەكان كۆبۆتەوە و فەرماندەكان بەوردی باسی پلانی ئەمنی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حسێن (س خ) و ڕەوشی ئەمنی و پارێزگاریكردنی سنوری عێراق سوریایان بۆ كردوە.
لەبەیاننامەكەدا هاتووە سەرۆك وەزیران قارەمانیەتی هێزە چەكدارەكانی بەرز نرخاندوە لەشەڕی دژی چەتەكاند داعش كە بونەتە وانەی گەورە و دەبێت ببێت بە پەیڕەو و پۆرۆگرام ولە ئەكادیمیە سەربازیەكان بخوێنرێت و ڕایگەیاند: شانازی بە دەستكەوتە بەدەست هاتوەكانی هێزە ئەمنی و سەركەوتنەكانیان دەكەین.