حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران سەردانی بارەگای ئاسایشی نیشتمانی دەكات

الأربعاء 24 تشرين أول 2018 - 17:53

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران سەردانی بارەگای ئاسایشی نیشتمانی دەكات

بەغداد-ا ه ع
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند: داهاتوو ئاوەدانكردنەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و ڕاكێشانی وەبەرهێنان دەبێت و ئەمانەش بێ بەرقەراركردنی ئاسایش و ئارامی بەدی نایەن
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند:لەچوارچێوەی سەردانەكەی دا ئەمڕۆ چوارشەممە عەبادی لە بارەگای ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ بەڕێوبەرانی دا كۆبۆتەوە و هەوڵ و ماندوبونی كارمەندانی بەرزنرخاندووە كە پشكی شێریان لەسەركەوتنەكانی عێراق هەبووە و قوربانی و شەهیدیان داوە
هەروەها باسی ڕاهێنانی ئەو هێزانەی كردووە كە دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی كاری ئەمنی