عادل عەبولمەهدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومە پەیوەندیەكی تەلەفونی لە ئیمانوێڵ ماكرون سەرۆكی فەڕەنسا پێگەیشت

السبت 20 تشرين أول 2018 - 15:52

عادل عەبولمەهدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومە پەیوەندیەكی تەلەفونی لە ئیمانوێڵ ماكرون سەرۆكی فەڕەنسا پێگەیشت

بەغداد-ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو ئەمڕۆ شەممە پەیوەندێكی تەلەفۆنی لە ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنساوە پێگەیشت
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە هاتووە: ماكرۆن لە دەسپێكی پەیوەندیەكە پیرۆزبایی لە عادل عەبدولمەهدی كردووە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستووە و پشتوانی فەرەنساشی بۆ قۆناغی داهاتوو دوپاتكردۆتەوە بەتایبەت لە بواری ئاوەدانكردنەوە و بوارەكانی تریش.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە لەو پەیوەندیەدا باسی پەیوەندی و هاوكاری نێوان هەردوو وڵات و بەرەوپێشبردنیان كراوە لە هەموو بوارەكاندا
هەردوو لاش تاوتوێی ڕەوشی گشتی عێراق و ناوچەكە و گرنگی پشتیوانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق كراوە