بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمارو شێخ خەزعەلی تەئكیدیان لەسەر مانەوەی چەك تەنها لەدەستی دەوڵەتدا ودابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتییان كردەوە

السبت 06 تشرين أول 2018 - 15:56

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمارو شێخ خەزعەلی تەئكیدیان لەسەر مانەوەی چەك تەنها لەدەستی دەوڵەتدا ودابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتییان كردەوە

بەغداد-ا ه ع
دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغداد، ئەمڕۆ شەممە، پێشوازی لە شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی ڕەوتی عەسائب ئەهل لحەق و شاندی یاوەری كرد، خەزعەلی پیرۆزبایی لەبەرهەم ساڵح كرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار و باوەڕی بەرزی خۆشی پیشاندا كە قۆناغی داهاتوو قۆناغی بڕینی بەربەستەكان بێت و قۆناغی دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری و خواست و داواكاری گەلی عێراق بێت.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع .) كەوتووە هاتووە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار تەئكیدی لەسەر كاركردنی پێكەوەیی كردۆتەوە بۆ پتەوكردنی یەكێتی نیشتمانی و جێبەجێكردنی داواكاریەكانی گەلی عێراق و بەرەو پێشبردنی سیستمی دیموكراتی و فیدڕاڵی و بەرەوپێشبردنی ڕەوشی ئەمنی و خزمەتگوزاری لە وڵاتدا.
هەر لەو دیدارەدا تەئكید لەسەر بەدامەزراوەكردنی دەزگاكانی دەوڵەت كرایەوە و پێویستی بەرەوپێشبردنی كەرتی ئابوریش تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو بۆ ئەوەی جێبەجێكردنی داخوازیەكان زامن بكرێت لە هەموو وڵاتدا و ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتی عێراقیش دابینبكرێت.
ئەو دیدارە هەنگاوێك بوو بەرەو بەدەست هێنانی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و ئاوەدانكردنەوەی وڵات لەم قۆناغە دا كارێكی هەرە لە پێشینە و پێویستە.