دەستەی دەستپاكی گەڕانەوەی ئەو پارەیە ڕادەگەێنێت كە لەسەردەمی ڕژێمی لەناوچوو لە بانگەكانی ئوردون دانرابوون

الخميس 04 تشرين أول 2018 - 17:49

دەستەی دەستپاكی گەڕانەوەی ئەو پارەیە ڕادەگەێنێت كە لەسەردەمی ڕژێمی لەناوچوو لە بانگەكانی ئوردون دانرابوون

بەغداد - ا ه ع
دەستەی نەزاهە ڕایگەیاند: تیمی هونەری پاڵپشی گەڕاندنەوەی پارەكانی عێراق توانی ئەو پارانە بگەڕێنێتەوە كە هی دەستەی پیشەسازی سەربازی ڕژێمی پێشوو بوو ولە بانكێكی شانشینی ئوردون دانرابوو.
فەرمانگەی هاوردە لەدەستەكە ئاشكرایكرد تیمەكە توانیویەتی بەدواداچون بۆ هەموو زانیاریەكان دەربارەی پارەكانی عێراق بكات كە لەبانكەكانی ئوردون لەسەردەمی ڕژێمی پێشوو دانرابوون و پێشتریش توانیویەتی پارەكانی عێراق كە لەبانكەكانی قاهیرە دانرابوون بگەڕێنێتەوە.
دەستەكە ڕاشیگەیاند: پارەكە خراوەتە سەر هەژماری باڵوێزخانەی عێراق لە عەممان و پڕۆسەكە شەش مانگی خایاندووە لەنێوان كۆكردنەوەی زانیاری وقسەكردن لەگەڵ لایەنی ئوردونی كە ئامادەی هاوكاری بۆیەكلایكردنەوەی دۆسەی پارە دانراوەكەی لەوێ پیشاندبوو.